حکومەتی سوودان رایگەیاند، لە هێرشە نیمچە سەربازییەکاندا ٤٣٣ کەس کوژراون

حکومەتی سوودان رایگەیاند، لە چەند ڕۆژێکدا لە هێرشەکانی هێزەکانی پشتیوانی خێرای نیمچە سەربازی بۆ سەر گوندەکانی ویلایەتی نیلی سپی، ٤٣٣ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون.
وەزارەتی دەرەوەی سوودان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، "دوای درککردن بە شکستە چەقبەستووەکەی و بێتوانایی لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێزە چەکدارەکان، میلیشیاکانی هێزەکانی پشتیوانی خێرا پەنایان بردە بەر شێوازی ئاسایی خۆی بۆ تۆڵەسەندنەوە لە هاوڵاتیانی مەدەنی بێ چەک لە گوندەکان و شارە بچووکەکان."
وەزارەتەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لە چەند ڕۆژی رابردوودا میلیشیاکان کۆمەڵکوژییەکی ترسناکیان لە گوندەکانی ناوچەی ئەلگیتاینا سەر بە ویلایەتی نیلی سپی ئەنجامداوە، ئێستا ژمارەی کوژراوان گەیشتووەتە ٤٣٣ کەس، لەنێویاندا منداڵی ساوا هەن."
هەروەها هاتووە، "ئەم کۆمەڵکوژییە جارێکی دیکە پشتڕاستی دەکاتەوە کە شەڕی میلیشیاکان لە دژی هەموو گەلی سوودانە."
تائێستا هێزەکانی پشتیوانی خێرا هیچ لێدوانێکی لەسەر رووداوەکان نەداوە، ڕێکخراوی ناحکومی پارێزەرانی فریاکەوتنی سوودان بڵاویکردەوە کە لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا چەندین هێرش لە سێ گوندی نزیک ئەلگیتاینە روویانداوە.
ڕێکخراوەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "لەم هێرشانەدا زیاتر لە ٢٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ژن و منداڵیشیان تێدایە و سەدان کەسیش بریندار و بێسەروشوێن بوون."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حەماس پشتڕاستی کردەوە کە لە نێوەندگرانەوە تۆمەتی پێگەیشتووە سەبارەت بە تەرمێک کە لە نێو ئەو چوار داگیرکەرە کوژراوەدا نەبووە.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەمپی جەنین لە باکووری کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو منداڵێک شەهید بوو.
کۆمیتەی دەوڵەتی بۆ ئاسایشی نەتەوەیی قرغیزستان واژۆکردنی پرۆتۆکۆڵی کۆتایی سەبارەت بە دیاریکردنی سنووری قرغیزستان و تاجیکستانی راگەیاند.
لە کاتێکدا کە بوونی سەربازی فەڕەنسا لە ئەفریقای ژێر سەحرا بەردەوامە لە داڕمان، بەم دواییە بنکەکەی لە کۆتدیڤوار رادەست کرد.